لە عێراق ٢٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمارکرا
  2020-04-13       337       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند،” لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٣٧٦ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش ٢٦  كەس پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بوە”

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند،”لەماوەی ٢٤  كاتژمێری رابردودا ٢٣٧٦ پشكنینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامدراوە، لەسەرەتای قەیرانەكەشەوە تا ئێستا ٣٧٧٩١ پشكنین ئەنجامدراوە”.

وتیشی،”لە پشكنینەكانی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٦ كەس توشی كۆرۆنا بون، دو حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدانیش لە نەخۆشخانەكانی كەرخ و مەدینە توب لە بەغدا تۆماركراون، لەبەرامبەریشدا ٧٧ حاڵەتی چاكبونەوە هەبوە”

ئاشكراشیكردوە،”كۆی توشبوانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە ١٣٧٨ كەس، لەو ژمارەیەش ٧٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١٧ كەسیش چاكبونەتەوە”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×