موچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە دابه‌شده‌كرێت
  2020-04-14       592       

دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و مەترسی دروستبونی قەرەباڵغی گرفت بۆ وەرگرتنی موچەی فەرمانبەران دروستبو، بەشێک لە بانکەکانی عێراق بڕیاریانداوە کارتی زیرەک چالاک بکەن و موچە بخرێتەسەر هەژماری بانکی فەرمانبەران، لە مانگی نیسانیشەوە ئەو شێوازە نوێیە پەیڕەودەکرێت.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، داوایان لە فەرمانگەکانی دەوڵەت کردوە سیستەمی "ماستەر کارد" بۆ فەرمانبەرانیان چالاک بکەن، ئەوەش بە ئامانجی دابەشکردنی موچە لە رێگەی ئەو سیستەمە لەم مانگەدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەسەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت دەکەن بە خێرایی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی "ماستەر کارد" دەستپێبکەن، لە کاتێکدایە وڵات بە دۆخی دژواردا تێدەپەڕێت و مامەڵەکردن و دەستاودەستکردنی پارە مەترسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زیاتر دەکات.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا هەزار و 308 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 717 حاڵەتی چاکبونەوە و 78 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×