وەزیری بەرگری عێراق: بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كردەوە تیرۆریستیەكان زیادبووە
  2020-04-14       823       

وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەرەتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كردەوە تیرۆریستییەكان زیادیكردووە.

ئاوێنه‌: نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، لەم ماوەیەی دوایی و بە سوود وەرگرتن لەم دۆخەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە پێشەوە، چەکدارانی داعش کردەوەی زیاتری تیرۆرستییان ئەنجامداوە.

 شەمەری، ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر چەکدارانی رێکخراوەکە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، لە باشووری کەرکووک، 23 چەکداری داعش لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا کوژران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×