پەرلەمانی عیراق ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیا دەكات
  2020-04-15       587       

لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیدانەی بۆردومانەكانی شەوی رابردووی فڕۆكەكانی توركیا دەكات بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ 15-4-2020 لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، هاتووە:" شەوی رابردوو هەندێك لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە بۆردومان كراون".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو بۆردومانانە بوونەتە هۆی ترساندن و تۆقاندنی خەڵكی ناوچەكە، كەبە هەموو شێوەیەك  ئیدانەی دەكەین".

باس لەوەشكراوە:" ئەو بۆردومانانە لەنێوەندی بێدەنگیەكی گوماناوی حكومەت و راگەیاندنەكاندایە، كە پێویستە حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان تەواوی رێكارەكان بگرنە بەر بۆ دووبارە نەبوونی  هێرشی تری سەربازی لەو ناوچانەدا".

جەختیشكراوەتەوە:" بۆردومانەكان  لەكاتێكدایە كە جیهان لەدۆخێكی تایبەتی روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە كە بووەتە هەڕەشەكی گەورە بۆ سەر مرۆڤایەتی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×