رێگە بەهونەرمەندان نادرێت بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن
  2019-03-13       4307       

لەسەروبەندی نزیكبونەوەی جەژنی نەورۆز لەشاری كامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان رێگە بەهونەرمەندان نادرێت بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن، بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە كارتی هونەرییان لە گۆرانیبێژان وەرگرتوەتەوە‌و پێیان راگەیاندون تا دوای كۆتایهاتنی یادەكانی نەورۆز ناتوانن وەری بگرنەوە‌و بەشداری بۆنە‌و ئاهەنگەكان بكەن.


ئاوێنە: ئاژانسی كوردپا بڵاویكردوەتەوە كە ئیدارەی ئەماكنی شاری كامیاران بەمەبەستی بەشدارینەكردنیان لە ئاهەنگەكانی جەژنی نەورۆز لەشارەكە دەستی بەسەر كارتی هونەرمەندانی گۆرانیبێژان گرتوە‌و هۆشدارییان بە هونەرمەندان داوە بەوەی بۆیان نیە بەشداری هیچ بۆنە‌و ئاهەنگێكی تایبەت بە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی شاری كامیاران بكەن.


پێشتریش ئیتڵاعات ئاهەنگی نەورۆزی لە گوندی پڵنگانی شاری كامیاران هەڵوەشاندەوە‌و بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیش ژمارەیەكی زۆری چەكی قورس‌و مامناوەند لەسنوری چەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان جێگیركراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×