لە ٢٤ كاتژمێردا ٧٦١ تووشبووى كۆرۆنا له‌ فه‌رنسا گيانيان لەدەستداوە
  2020-04-18       386       

لە فەڕەنسا، ژمارەى ئەو كەسانەى بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيانلەدەستداوە بۆ ١٨ هەزار و ٦٨١ بەرزبوويەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرى گشتیى لە وەزارەتى تەندروستیى فەڕەنسا، ژيرۆم سالمۆن لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا دوايين زانيارييەكانى پەيوەست بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)ى بڵاوكردەوە.

ژيرۆم سالمۆن ئاشكرایكرد لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، سێ هەزار و ٩١٤ حاڵەتى تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زياديكردووە و گەيشتووەتە ١٦٨ هەزار و ٢٤١ حاڵەت.

سالمۆن ئاماژەى بەوەكرد بەو شەش هەزار و ٢٧ تووشبووەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، كۆى گشتى ٣١ هەزار و ١٩٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن و باسی له‌وه‌كرد بۆ نۆيەم رۆژە لەسەريەك ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ لە داشكاندايە.

ئاشكراشیكرد لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و ٦٠٨ كەس چاكبوونەتەوە و كۆى گشتیى ٣٤ هەزار و ٤٢٠ نەخۆش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.

ژيرۆم سالمۆن، زانيارى ئەوەشی دا  كە لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا لە نەخۆشخانەكان و خەڵوەتگەى پيران ٧٦١ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيانلەدەستداوە، ئاماژەى بەوەشكرد كە گيانلەدەستدان لە نەخۆشخانەكان بۆ ١١ هەزار

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×