2020-04-18   638     
بانكی رایفده‌ینی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی فه‌رمانكراوه، به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانیش كه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستی موچه دابه‌شده‌كه‌ن رێنماییه‌كانی خۆپارێزیان پێشێلكردوه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی 2020ی فه‌رمانبه‌ران كراوه، كه له‌رێگه‌ی ماسته‌ركارته‌وه ده‌توانن موچه‌كانیان له یه‌كێك له‌لقی بانكه‌كانیان وه‌ربگرن.
بانكی رافیده‌ین ره‌خنه‌شی له‌و فه‌رمانگانه گرتوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستی و به‌بێ ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كان خۆپارێزی ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی موچه گرتوه، ئاشكرایكردوه، "به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان رێنماییه‌كانی خۆپارێزیان جێبه‌جێنه‌كردوه، له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی موچه كردوه.
بانكی رافیده‌ین داواشی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كردوه، موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانیان له‌رێگه‌ی ماسته‌ركارت و به‌به‌شداریكردنیان له‌بانكه‌كان دابه‌شبكه‌ن.
تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك-ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه.