پارە دزراوەكە بەسەر كارمەندان‌و پزیشكانی نەخۆشخانەی شار دابەش دەكرێت
  2019-03-13       1945       

 

پارەدزراوەكە بەسەر كارمەندان‌و پزیشكانی نەخۆشخانەی شار دابەش دەكرێت، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د. سەباح هەورامی رایدەگەیەنێت پارە دزراوەكە گەیشتوەتەوە نەخۆشخانەی شار‌و تا ئێوارە بەسەر كارمەندان‌و پزیشكان دابەش دەكرێت.


ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی دەستگیركراون، باسی لەوەش كرد لەئێستادا پارە دزراوەكە گەیشتوەتە نەخۆشخانەی شار‌و تا ئێوارەی ئەمرۆ بەسەر موچەخۆراندا دابەش دەكرێت.


راشیدەگەیەنێت بەشی زۆری دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو شێوازەی ئێستای بەرێوەبەرایەتییەكەیان پاەكان لەبانكەوە دەگوازنەوە، هەروەها گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند لەكاتی گواستنەوەی پارەكان بەگرنگ دەزانێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×