مستەفا كازمی: تیمێكی حكومیی كارامەو دەستپاكمان دەوێت
  2020-04-18       556       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: تیمێكی حكومیی كارامەو دەستپاكیان دەوێت بۆئەوەی روبەڕوی قەیرانەكان ببێتەوەو وڵات بەرەو سەركەوتن بەرێت.

ئاوێنە: مستەفا كازمی لە تویتێكدا رایگەیاند: راوێژو گفتوگۆكانیان لە كەشێكی دۆستانەدا لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بەردەوامن بۆ پێكهێنانی حكومەت و هەوڵی تێپەڕاندنی كۆسپەكان لەسەر بنەمای دیالۆگێكی ئەرێنی دەدەن.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو وتوشیەتی"تیمێكی حكومیی كارامەو دەستپاكمان دەوێت بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانەكان و ئاڕاستەكردنی وڵات بەرەو سەركەوتن و بەدیهێنانی داواكارییەكانی خەڵك."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی 9ی نیسان، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بە ڕەسمی مستەفا كازمی راسپراد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئەوەش دوای كشانەوەی عەدنان زورفی لە راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×