عێراق توشبونی 31 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-04-18       561       

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبونی 31 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: توشبویەكی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستداوەو 47 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 31 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراون بەمشێوەیە: 7 حاڵەت لە بەغدا، 7 حاڵەت لە نەجەف، 15 حاڵەت لە بەسرە، 1 حاڵەت لە واست، 1 حاڵەت لە دیوانیە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە بەغدا تۆماركراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هەر لەو ماوەیەدا 47 توشبو لە عێراق چاكبونەتەوە بەمشێوەیە: 8 توشبو لە بەغدا،10 توشبو لە نەجەف، 10 توشبو لەسلێمانی، 6 توشبو لە هەولێر، 7 توشبو لە بەسرە، 4 توشبو لە زیقار، 2 توشبو لە دیالە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە تا ئێستا كۆی گشتتی حاڵەتەكانی توشبون لە عێراق گەیشتۆتە یەك هەزارو 513 توشبو و 82 توشبو گیانیان لەدەستداوەو 953 توشبوش چاكبونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×