2020-04-19   515     
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠، دوایین ئامارەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) لە عێراق بڵاوکرایەوە و دوایین ژمارەکان ئومێد بەخشن بۆ خەڵکی عێراق.
ئاوێنه: بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ١٥١٣ حاڵەت تا ئێستا لە عێراق تۆمار کراوە و ٩٥٣ کەسیان بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ٨٢ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەمەش دەریدەخات کە رێژەی چاکبوونەوە لە عێراقزیاد لە سەدا ٦٠ی تووشبووانە.
کۆی گشتی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٣٣٧، ژمارەی چاکبووەکان ٢٦٠، ژمارەی مردووەکان ٤ و ژمارەی حاڵەتەکان لە ئێستادا ٧٥ حاڵەتە.
هاوکات ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٢ ملیۆن ٣٣٢ هەزار و ٤٧١ کەس. لەم ژمارەیەش ١٦٠ هەزار و ٧٨٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان ٦٠٠ هەزار ٧ کەسە. ئەوەش دەکاتە نزیکەی لە سەدا ٢٥ی تەواوی تووشبووان لە جیهان.