وەزیری پلاندانانی عێراق: ساڵانە بڕی زیاتر لە 50 ملیار دۆلار بۆ موچە دەڕوات
  2020-04-19       633       

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند: ساڵانە لە عێراق بڕی زیاتر لە 50 ملیار دۆلار بۆ موچە دەڕوات و سودمەندانی موچەش لەو پارەیە زیاتر لە 40 ملیار دۆلاری لە كڕینی كاڵا هاوردەكراوەكاندا خەرج دەكەن.

ئاوێنە: د. نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسوك وتی: ئەو پارەیەی ساڵانە دەدرێت بە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرپەرشتی كۆمەڵاتی زیاتر لە 50 ملیار دۆلارە لە فرۆشی نەوت.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەسەدا 90 ئەو پارەیە لەلایەن سودمەندانەوە لە كڕینی كاڵای هاوردەكراودا خەرج دەكرێت و لەوەش لەسەدا 32ی بە خۆراك و خواردنەوەكان دەدرێت.

رونیشیكردۆتەوە كە ئەوەش بەمانای ئەوەیە ساڵانە زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق دەڕوات بەمەبەستی هاوردەكردنی كاڵاو شتومەك.

جەختیشی كردۆتەوە كە دەبێت كاربكرێت لەسەر ئەوەی ساڵانە لەسەدا 10ی بەو پارەیە بۆ بەرهەمی ناوخۆی خەرج بكرێت نەك بەرهەمی هاوردە و بە بەرهەمی خۆراك و خواردنەوەكانیش دەست پێبكەین.

وتوشیەتی: كشتوكاڵ رەوڕەوەی گەشەپێدان ئاڕاستە دەكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×