تەندروستی عێراق: 26 كەس توشی كۆرۆنا بون و 56 توشبو چاكبونەوە
  2020-04-19       450       

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبونی 26 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا و چاكبونەوەی 56 توشبوی ڤایرۆسەكەی راگەیاندو دەشڵێت: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

ئاوێنە: د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە عێراق 26 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: بەغدا: 5 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، بەسرە: 17 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت.

جەختیشی كردەوە كە لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە عێراق تۆمارنەكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 56 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشییەكە تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 3 حاڵەت، نەجەف: 18 حاڵەت، سلێمانی: 10 حاڵەت، هەولێر: 13 حاڵەت، بەسرە: 6 حاڵەت، زیقار: 2 حاڵەت، كەربەلا: 1 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، واست: 2 حاڵەت.

رونیشیكردەوە كە بەوەش تا ئێستا كۆی گشتی توشبوان لە عێراق گەیشتۆتە یەك هەزارو 539 حاڵەت كە 82 توشبویان مردون و یەك هەزارو نۆ كەسیشیان چاكبونەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×