لیوا حەسەن نوری، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژنیە دو بۆ سێ تیرۆرست دەستگیر نەكەن، دەشڵێت " ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەسەر دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی باندبون، چونکە پێنج کەس لەوانە پێشینەی تاوانیان هەبو لەپێشتر لەسەر کوشتن و دزی و تەقەکردن دەستگیرکرابون".
ئاوێنە: لیوا حەسەن نوری، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەستگیركردنی رفێنەرانی پارەكە بە سیناریۆ دەزاننو گومان دەكەن بەرپرسیان لەپشتەوە بێت بە دەنگی ئەمریكای وتوە "شتی وانیە من تێناگەم، پێش ئەوەی بەڕێوەبەری ئاسایش بم لێکۆڵەرە بوم، وە خۆم لهم دۆسیهیه لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە بووم بەهاوبەشی لە گەڵ پۆلیس لێکۆڵینەوەمان کردووە هەموو بەڵگەکانمان کەوتۆتە بەردەست یەک بەیەکیان دانیان بەتاوانەکەدانا، چونکە کە بەڵگە هەبوو تاوانبار ناتوانێت نکوڵی لەتاوانەکە بکات هەموو ئەوانەش لەوانەن کە لەیاسا یاخی-ن پاش ئەوە لەپێشتر لە زیندان ئازاد کراون هەر لەیاسا یاخی بوون هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە پشتیانەوە نیە نازانم ئەم بیرکردنەوەیە لەکوێوە هاتووە؟! بۆ ڕێڕەوی ئەوانە بگۆڕێت کە "ئیلا هەردەبێت بەرپرس و کەسێکی سیاسیان لەپشتەوە بێت؟!" شتی وانیە ئەمانە خۆیان کۆمەڵێک دزن بەرنامەیان داناوە و زۆر بە ئاسانی ئەم کارەیان کردووە".
راشیدەگەیەنێت ئێستا وهك سنوری بهڕێوهبهرایهتیهكهیان ڕۆژ نیە دو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەن بەڵام وەك خۆی دەڵێت بڵاوی ناکەنەوە چونکە ئەوەندە دەڵێن سیناریۆیە دەکەونە بەر توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە، وتیشی " بەداخەوە پێویستە خەڵک خۆی ڕابگرێت بزانێت ڕاستیەکە کامەیە ئنجا پرسیار لەسەر ئەوە بکات."دهشڵێت" بێگومان ههوڵیان ههبووه بۆ ئهنجامدانی كاری تیرۆریستی له سلێمانی وه ئامانجیشیان ههبوه و دیارییان كردووه بهڵام ڕهنگه نهگونجێت ڕونكردنهوه و وردهكاری زیاتر بخهمهڕوو ، بهڵام ههوڵی كوشتنه، ههوڵی تیرۆركردنه، ههوڵی تهقینهوهیه."