پشكەكانی گۆران لەكابینەی نوێی حكومەت ئاشكرا دەكرێت
  2019-03-14       1889       

ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، كاروان هاشم پشكەكانی گۆران لەكابینەی نوێی حكومەت ئاشكرا دەكات راشیدەگەیەنێت لە پێش رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، داوایان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە وەک نیەت پاکییەک یەکێک لەو چوار رێککەوتنە جێبەجێ بکەن کە لە رابردودا واژویان کردوە بەڵام ئەم پڕۆسەیە ئەنجام نەدراوە.


ئاوێنە: ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، كاروان هاشم بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە  پشكەكانی گۆران لەحكومەت بریتین لە جێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری چاكسازی‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، بازرگانی، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بریكاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كاره‌با، شاره‌وانی و ناوخۆ، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌روه‌ها 12% له‌ كۆی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و راوێژكاره‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كاندا.


وتیشی "ئێمە لە دوایین کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی کە واژووکردنی رێکەوتننامەکە بوو، گەیشتینە رێککەوتن لەسەر بەرنامەی سیاسیی کابینەی داهاتوو، پشکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، دانیشتنی پەرلەمان و هەموارکردنەوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە ناو پەرلەمان و دواتر راسپاردنی سەرۆکوەزیران".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×