بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند؛
مایه‌ی پێكه‌نینه، ئه‌ردۆغان ئه‌و دیكتاتۆره‌ی كه ده‌یان هه‌زار نه‌یاری سیاسی
ره‌وانه‌ی زیندان كردوه و جینۆسایدی كورد ده‌كات، هاتوه له‌باره‌ی دیموكراسییه‌ت
و ئه‌خلاقی جه‌نگه‌وه ئامۆژگاری ئێمه ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌وه‌ڵامی
وته‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتن كه لە وته‌یه‌كدا لە ئەنکەرە سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیلی تۆمه‌تباركردبو بەوەی هەزاران ژن و منداڵ و بە تەمەنی فەڵەستینی
زیندانیکردوەو وتبوشی"ئەگەر ستەمکار لە جیهاندا هەبێت، ئەوە نەتەنیاهۆیە."
له‌به‌رامبه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌تویتێكدا رایگه‌یاند"مایه‌ی
پێكه‌نینه، ئه‌ردۆغان ئه‌و دیكتاتۆره‌ی كه ده‌یان هه‌زار نه‌یاری سیاسی ره‌وانه‌ی
زیندانه‌كان كردوه‌و جینۆسایدی كورد ده‌كات و باكوری قوبرس داگیرده‌كات، دێت
ئامۆژگاری من و ئیسرائیل و هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل ده‌كات له‌باره‌ی
دیموكراسیه‌ت و ئه‌خلاقی جه‌نگه‌وه."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌تویتێكی دیكه‌دا هێمای بۆ
ئه‌وه كردوه"باشتره (ئه‌ردۆغان) خۆی له پرسی قودس هه‌ڵنه‌قورتێنێت كه
3000 ساڵه پایته‌ختمانه. ئه‌ردۆغان ته‌نها ده‌توانێت لێمانه‌وه فێری چۆنییه‌تی
رێزگرتن له‌هه‌مو ئایینێك و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ببێت."