ڤانیا ئیسماعیل، كچه په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستانه له‌به‌ریتانیا، به‌هۆی داهێنانی روپۆشێكی تایبه‌ت بۆ كوپی كاغه‌ز كه
وا ده‌كات شیاوی ریسایكلینكردن بێت، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی داهێنانی به‌ریتانیاوه
خه‌ڵاتی "ژنانی داهێنه‌ر"ی بۆ ساڵی 2019 پێ به‌خشرا.
ئاوێنه: به‌پێی بی بی سی كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ
ڤانیا ئیسماعیل ئه‌نجامداوه، له‌كاتی خستنه‌كاری ته‌كنیكه‌كه‌ی ئه‌و ژنه داهێنه‌ره
كورده‌دا، به‌ریتانیاو جیهان رزگاریان ده‌بێت له كێشه‌ی پیسبونی ژینگه كه
پاشماوه‌ی كوپی پلاستیكی یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی پیسبونی و ته‌نها له‌به‌ریتیا
ژماره‌ی ئه‌و كوپه پلاستیكیانه‌ی ساڵانه فڕێ ده‌درێن زیاتره له 90 ملیۆن.
دامه‌زراوه به‌ریتانییه‌كه بڕی 50 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی به‌و ژنه په‌نابه‌ره
كورده به‌خشیوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌و پێداویستی له‌پێناو هاوكاریكردنیدا
بۆ هه‌نگاونانی زیاتر له‌داهێنانه‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ك دامه‌زراوه‌كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ
ته‌واوی قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیادا كردوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی "قه‌ڵغانی وه‌نه‌وشه‌یی"
كه سمبولی ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنانه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هاندانی كچانی لاو له به‌ریتانیا
بۆ داهێنان و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه بیكه‌نه نمونه‌یه‌ك له‌پێناو به‌شداریكردن له‌داهێنانه‌كاندا
به‌تایبه‌ت له‌بواری زانستیدا.
ڤانیا ئیسماعیل كێیه؟
ڤانیا ئیسماعیل، ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌و له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر خوێندویه‌تی
و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بوه.
ئه‌و كیمیای خوێندوه‌و ده‌رچوی ساڵی 1992ه، پاش ئه‌وه له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی
له‌ساڵی 1993 رویانكردۆته به‌ریتانیا، ئه‌وكات ڤانیا ته‌مه‌نی 24 ساڵان بوه.
ڤانیا له خانه‌واده‌یه‌كی خوێنده‌واره له له چوار خوشك و پێنج برا
پێكهاتون، باوكی یه‌كێك له‌و پێشه‌نگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوه كه له زانكۆی
ئه‌زهه‌ر له میسر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی خوێندوه.
ڤانیا ده‌ڵێت"شوكردنم و خستنه‌وه‌ی سێ منداڵ رێگه‌ی
لێ نه‌گرتم بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر ئاواته‌كانی له‌بواری كیمیادا، له‌هه‌مان
كاتدا، ئاواته‌كه‌م وای لێنه‌كردوم نه‌مپه‌رژێته سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانم وه‌ك
دایكێك، ناوه‌ستم له بیركردنه‌وه بۆ گۆڕینی بیرۆكه‌كانم بۆ شتێكی زانستی، بابه‌ته‌كه
به‌ئاسانی بریتییه له دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌ركه‌كانی نێو خێزانه‌كه‌م
و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانمدا."
ڤانیا ئیسماعیل، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ( Coating
and Advanced Material Sol-Gel ) ئاوێته‌یه‌كی نوێی داهێناوه كه بریتییه
له‌گیراوه‌یه‌كی كیمیایی و ته‌نۆلكه‌ی ورد دروست ده‌كات كه به‌كاردێت له‌پیشه‌سازی
كوپی سه‌فه‌ریدا. ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه پێی ده‌وترێ "Sol-Gel" كه وا ده‌كات كوپه سه‌فه‌رییه‌كان به‌رگری بكه‌ن
به‌رامبه‌ر به ئاو به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به به‌كارهێنانی ماده‌ی پلاستیك هه‌بێت
له دروستكردنیاندا.
به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایان بڕێكی بێ‌شومار له پاشماوه‌ی پلاستیك له ده‌ریای
ناوه‌ڕاست كه‌ڵه‌كه بوه، نزیكه‌ی هه‌زار ته‌ن له‌و پلاستیكه كه‌وتۆته سه‌ر ئاو
كه زۆربه‌ی پاشماوه‌ی بوتڵی شوشه‌و جانتاو زه‌رف و عه‌لاگه‌یه.
هه‌روه‌ك له‌م ماوانه‌ی دواییدا له‌سكی ماسی و ته‌یرو كیسه‌ڵ و نه‌هه‌نگ و
گیانه‌وه‌ره ده‌رییه‌كانی دیكه له كه‌ناراوه‌كانی باكوری ئه‌وروپا دۆزراوه‌ته‌وه.
ڤانیا باس له‌وه ده‌كات كه ته‌كنه‌لۆژیا نوێكه‌ی "سۆل-جێل" كه
داهێنراوی خۆی سنورێك بۆ پیسبونی ژینگه داده‌نێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی
پڕۆژه‌كه‌ی له‌پێناو ژینگه‌یه‌كی پاكدا.