عادل عه‌بدولمه‌هدی: كاری له‌پێشینه‌مان كرانه‌وه‌یه‌ به‌ڕوی وڵاتانی دراوسێدا
  2019-03-14       562       

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كرانه‌وه‌یه‌ به‌ڕوی وڵاتانی دراوسێداو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشوازیان له‌به‌رپرسانی وڵاتانی دراوسێ كردوه‌ له‌به‌غدا له‌نێویاندا سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاوێنه‌: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ جیرمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه‌ پێگه‌یشتوه‌و تێیدا وه‌زیره‌ به‌ریتانییه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی حكومه‌تی عێراق و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی كردۆته‌وه‌ له‌پێناو پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی پێگه‌ی عێراق له‌ده‌وروبه‌ره‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا.

لای خۆیشییه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ عێراق سوره‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاو به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر له‌سه‌ر هاریكاری نێوانیان له‌بواری دژایه‌تی تیرۆر و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابوریدا.

وتوشیه‌تی"كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی عێراق كرانه‌وه‌یه‌ به‌ڕوی وڵاتانی دراوسێ و دروستكردنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندییه‌ كه‌ حزمه‌ت به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچونی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكات و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌م دواییانه‌ له‌به‌غدا پێشوازیمان كردوه‌ له‌ به‌رپرسانی وڵاتانی دراوسی له‌نێویاندا سه‌رۆكی ئێران و وه‌زیری بازرگانی سعودیه."



زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×