باغۆز؛ 1300 چه‌كداری داعش و خانه‌واده‌كانیان خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان ده‌كه‌ن
  2019-03-14       588       

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نزیكه‌ی‌ 1300 چه‌كداری داعش و خانه‌واده‌كانیان له‌ باغۆز خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوه‌.

ئاوێنه‌: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی شه‌ڕڤاناندا بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنی دواپێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ باغۆز، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 1300 چه‌كداری داعش و خانه‌واده‌كانیان خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كرد.

هێرشی شه‌ڕڤانان بۆ كۆنترۆڵكردنی دواپێگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ باغۆز به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش و خانه‌واده‌كانیان رۆژانه‌ به‌كۆمه‌ڵ خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان ده‌كه‌ن.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×