كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی سوربونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی دوپاتكرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كه یه‌ك له‌وانه به‌هه‌ندوه‌رگرتنی پێگه‌ی مێژویی سیاسییه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی یه‌كێتی، ئێواڕەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ١٤ /٣/ ٢٠١٩ کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی عومەر فەتاح، حاکم قادر حەمەجان، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و شۆڕش ئیسماعیل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەرکردایەتی و وتەبێژی (ی. ن. ك.)، لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبۆته‌وە.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له وته‌یه‌كدا ھەڵوێستەی لەسەر ھەوڵەکانی پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان كردوه‌و سوربونی یەکێتیی لەسەر داخوازییە رەواکانی و ئیستحقاقاتی ھەڵبژاردن و بەھەند وەرگرتنی پێگەی مێژویی سیاسی دوپاتکردۆتەوە.
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی راشیگەیاندوه، داوای یەکێتیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و کەرکوک و بەغدا لە یەک پاکێجدایەو دەمانەوێت ئەم پرسانە له‌ڕوانگەی نیشتمانیی و بەرژەوەندی گشتی و ھاوسەنگی ھێزه‌وه چارەسەربکرێن و شەراکەتی راستەقینەش لەتەواوی جومگەکانی ھەرێم رەنگبداتەوە.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا عومەر فەتاح و حاکم قادر حەمەجان باری سەرنج و وەڕەقەی سیاسی وەفدی دانوستانکاری یەکێتییان خستۆتەڕو لە چوار چێوەی رێکكەوتنی سیاسی یەکێتیی و پارتیدا‌و تەکیدیشیانکردۆتەوە لەسەر بڕیار‌و راسپاردە پەسەندکراوه‌كانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.