نیوزلەندا؛ هێرشی چەكداری بۆ سەر دو مزگەوت دەیان قوربانی لێكەوتەوە
  2019-03-15       1057       

ئەمڕۆ هەینی لەنیوزلەندا هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوت بەهۆیەوە 27 كەس كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاندوە لە تەقەكردن لەو دو مزگەوتە لە شاری كرایست چەرچ ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربون.

ئەفسەرێكی پۆلیس رایگەیاندوە كە چوار كەس دوای هێرشەكان دەستگیركراون كە سیانیان پیاون و ئەویدیكەیان ژنە.

پۆلیس دوای هێرشەكە هەردو مزگەوتی شارەكەی داخستوە.

 

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند كە هێشتا وردەكاری ئەو دو هێرشە تەواو رون نییە بەڵام روداوەكەی بە خراپترین روداو ناوبرد كە نیوزلەندا بەخۆیەوە بینیوە.

تا ئێستا ژمارەی هێرشكارەكان نەزانراوە.

هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەو دو ھێرشەدا 27 كەس كوژراون و بە دەیانی دیكەش بریندار بون.

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×