هیڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات كە لە ئەگەری
سوربونی یەكێتی لەسەر بەشدارینەكردن لەكۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، چاوەڕێ
ناكەن و یاسای سەرۆكایەیت هەموار دەكەنەوەو حكومەت پێكدەهێنن. بەڵام دەشڵێت"بڕواناكه‌م
یه‌كێتی جورئه‌ت به‌خۆی بدات به‌شدار نه‌بێت له‌م بڕیاره گرنگانەدا."
ئاوێنە: هیڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان
لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ناوی ئه‌ندامانی
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانەوە بەبێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی
نیشتمانی رایگەیاندوە"فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌شداربون، ناوی ئه‌ندامانیان بۆ لیژنه‌كان دابوه سه‌رۆكایه‌تی
و له‌هه‌مو ئه‌و پڕۆسانه به‌شداربون ته‌نها نه‌هاتنه ناو دانیشتنی په‌رله‌مان."
وتوشیەتی"به‌ڵام ئێمه چاكه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كرد كه ئه‌وان نه‌هاتنه
ناو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵام ئێمه ده‌نگماندا به ئه‌ندامه‌كانیان بۆ لیژنه‌كان."
بەپێی قسەی ئەو
پەرلەمانتارەی پارتی، ئه‌مه‌یان بۆ منه‌تكردن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا نه‌كردوه
كه ده‌نگ بده‌ن به ئه‌ندامه‌كانیان بێئه‌وه‌ی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن
وه چاوه‌ڕێی سوپاسیشیان ناكه‌ن به‌ڵكو "له‌به‌رخاتری كوردستان" كردویانه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
چ له‌سه‌ر ئاستی حیزب، چ له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره‌كانیان داوایان له
فراكسیۆنی یه‌كێتی كردوه كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌وانیش
پێیان خۆش بوه به‌شداربن.
به‌ڵام بەبڕوای هێڤیدار ئەحمەد "دواجار به‌بڕیاری كه‌سێك یا دوان له‌یه‌كێتی
كه بوه بڕیاری حیزبه‌كه‌یان فراكسیۆنی یه‌كێتی ملكه‌چی بڕیاری حیزبه‌كه‌یان بون،
ئێمه پێمان وتون پێمان خۆش نیه په‌رله‌مان ببێته جێی ململانێی سیاسی و ئه‌زمونی
چوار ساڵی ڕابردو دوباره ببێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی خه‌ڵك ده‌نگی پێداوه
كه دوه‌م هێزی گه‌وره‌ی كوردستانه بێته په‌رله‌مان كه‌چی ئه‌وان بڕیاری به‌شداری
نه‌كردن له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوربو له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردن
له‌دانیشتنی په‌رله‌مان، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه؟ سه‌رۆكی
هه‌رێم متمانه‌ی پێده‌ده‌رێت دواتر سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانیش متمانه‌یان پێده‌درێت؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د وتی"جارێ
ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی به‌شداری ده‌كات پێمان خۆشه به‌شداربن و داواش
ده‌كه‌ین بێن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌گه‌رێك ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بون ئه‌وا ناكرێت دامودزه‌گاكانی
ئه‌م وڵاته په‌كبخه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م حیزب چی ده‌وێت ئه‌و حیزب چی ده‌وێت؟
بێگومان ئه‌گه‌ر نه‌هاتن یاسا هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه و حكومه‌ت پێكدێت، به‌ڵام بڕواناكه‌م
یه‌كێتی جورئه‌ت به‌خۆی بدات به‌شدار نه‌بێت له‌م بڕیاره گرنگانه به‌شدار نه‌بێت."