پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سەعات 11ی شەوی رابردود تەرمی مێردمنداڵێك
گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی رانیە كە پەت خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە
سەعات 11ی شەوی رابردو ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی (ڕ. و. آ.) ته‌مه‌ن 15 ساڵ، پیشه‌ی
خوێندكار، ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتوی گوندی (بۆسكێن)ی رانیە، گه‌یه‌ندراوەته نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی ڕانیه كه له ماڵی مامی له‌گه‌ڕه‌كی (ڕه‌شه‌مێرگ) لەرانیە به‌په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه
و به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس هێمای بۆ ئەوە كردوە كە به‌وته‌ی مامی، ناوبراو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا
نه‌بوه.
ئەوەشی خستەڕو كە پاش توێكاری بۆ تەرمەکەی ئاسه‌واری برین به ملیه‌وه هه‌بوه‌و
له‌ئێستاشدا هۆكاری ڕوداوه‌كه نادیاره‌و دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و ته‌ندروستی،
ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ئاماژەی بەوشەداوە كە مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و بۆ
ئەو مەبەستەش لێكۆڵینه‌وه لەسەر هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە به‌رده‌وامه.