سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاشكرایكرد لە هێرشە چەكدارییەكەی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر
دو مزگەوتی شاری "كریستچەرچ" 40 كەس كوژراون و 20 كەسیش بەسەختی
برینداربون.
ئاوێنە: جاسیندا ئەردیرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند كە بڕیاری
داوە بە بەرزكردنەوەی پلەی هەڕەشەی ئەمنی بۆ بەرزترین ئاست.
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە پۆلیس چوار كەسی دەستگیركردوە كە خاوەنی بۆچونی
توندڕەوانەن بەڵام لەهیچ لیستێك لە لیستەكانی چاودێریدا ناویان نییە.
ئەمڕۆ هەینی لەنیوزلەندا هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوت بەهۆیەوە 27 كەس
كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بون.
ئەمڕۆ لەكاتی نوێژی هەینیدا لە شاری كریستچەرچ لە نیوزلەندا هێرشی چەكداری
كرایە سەر دو مزگەوتی ئەو شارە.
پۆلیس دوای هێرشەكە هەردو مزگەوتی شارەكەی داخست و بڕیاریش درا بە داخستنی
سەرجەم مزگەوتەكانی دیكە.
سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا بەهۆی روداوەكەوە ئەو رۆژە بە یەكێك لەتاریكترین
رۆژەكانی وڵاتەكەی ناوبرد.