هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی سێ چەكداری میلیشیاكانیان راگەیاند
  2019-03-15       249       

هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی سێ چەكداری میلیشیاكانی سەر بەتوركیایان لە سی چالاكی شەڕڤانانیاندا لە عەفرین و "ئیعزاز"و "مارع" راگەیاند.

ئاوێنە: هێزەكانی رزگاریی عەفرین، ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شەڕڤانانمان بەردەوام لە ئەنجامدانی چالاكییە سەربازییەكان دژ بە سوپای توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی لەعەفرین و دەوروبەری و لەو چوارچێوەیەشدا شەڕڤانان رۆژی 13ی ئەم مانگە سێ چالاكیان لەهەمان كاتدا لە "عەفرین" و "ئیعزاز" و "مارع" ئەنجامداوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەیەكێك لە چالاكییەكاندا دژ بە گروپی حەمزە لە گوندی "كیمار"ی سەر بە ناحیەی شێراوا لەعەفرین، چەكدارێكی ئەو گروپە كوژراوەو سیانی دیكەش برینداربون.
لەچالاكی دوەمدا لەدەوروبەری شارۆچكەی "ئیعزاز" شەڕڤانان بە چەكی قەناس، چەكدارێكی میلیشیاكانی سەربە توركیایان كوشتوە.

هەروەها لەچالاكی سێیەمیشدا، شەڕڤانان هەر بە قەناس، چەكدارێكی دیكەی میلیشیاكانیان لە دەوروبەری گوندی "مارع" كردۆتە ئامانج و لەئەنجامدا ئەو چەكدارە كوژراوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×