داوای لێكۆڵینەوە لەڕوداوی گیان لەدەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهە دەكرێت
  2019-03-15       758       
دادوەر عیزەت تۆفیق، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق

محەمەد كەربولی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی میحوەر، ئەمڕۆ هەینی داوای كرد لێكۆڵینەوە لە روداوی گیان لەدەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق بكرێت.

ئاوێنە: دەستەی نەزاهەی عێراق، دوێنێ پێنجشەممە گیان لەدەستدانی دادوەر عیزەت تۆفیق، سەرۆكی دەستەكەی لە روداوێكی هاتوچۆدا لە دهۆك راگەیاند.

محەمەد كەربولی، لە تویتێكدا رایگەیاند، ئایا روداوەكەی دهۆك كە بوە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهە روداوێكی ئاسایی بوە یاخود كاری كەسێك بوە.

وتوشیەتی"پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی لێكۆڵینەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×