شێروان شێروانی، یەكێك لەدەستگیركراوانی كەیسی شیلادزێ لەدهۆك، باس لە دەستگیركردنەكەی
دەكات كە بۆ ماوەی 42 رۆژ لەزیندان هێڵرایەوە. ئەو دەڵێت، سازش ناكەم و ساردیش
نابمەوە لەو شێوە خەباتەی بڕوام پێیەتی.
ئاوێنە: شێروان شێروانی، چالاكوان و رۆژنامەنوس، دوای ئەوەی چەند رۆژێك
لەمەوبەر لەزیندان بەكافەلەت ئازادكرا، لە یەكەم نوسینیدا بە ناوی "گە‌ڕامه‌وه"
لە هەژماری خۆی لەفەیسبوك باسی لەدەستگیركردنەكەی كردوەو لە ڤیدیۆیەكیشدا كە بڵاوی
كردۆتەوە وردەكارییەكەی دەخاتەڕو.
شێروان شێروانی نوسیویەتی"دوای 42 ڕوژ له‌ده‌ست ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی
و له‌نێوان چوار دیواری زیندانه‌كان، باجێكی سوك نه‌بو، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیش بو. له‌نێوانیشیاندا
9 روژ مانه‌وه‌م له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی ئازارێكی ده‌رونی گران بو."
ئەو چالاكوانە نوسیویشیەتی كە دەستگیركردنیان "باجی یاخی بونمان بو، باجی
داوای مافی بنه‌ره‌تی و خودایی بو، تۆمه‌ته‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نه‌بو، ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌ییش به ده‌زگای ئاسایشی حزبی هه‌م به‌راورد ناكرێ هه‌م پێناسه‌ش ناكرێ."
وتوشیەتی"پێویستم به كاته
تا وشه به وشه له پۆست تا كۆمێنتی هاورێیان ولایه‌نه‌كان و ناوه‌نده‌كان هه‌ڵوه‌ستەیان
له سه‌ر بكه‌م."
ئەو سوپاسی پارێزەرە خۆبەخشەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان و هەوڵ
و كەمپەینی هاوڕێكانی كردوە و وتویەتی"به‌ڵێن بێت ئه‌و متمانه‌یه وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی
ئه‌خلاقی و نشتیمانی بیپارێزم."
شێروان شێروانی جەختی كردۆتەوە"من نه سازشم كردوه‌و نەساردیش ده‌بمه‌وه
له‌و ته‌رزی خه‌باته‌ی بڕوام پێی هه‌یه، نه دژی هیچ لایه‌نێكم ونه كۆیله‌ی هیچی
تر، ته‌نها وه‌زیفه‌ی خۆم ئه‌دا ده‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی كاری روژنامه‌وانی و ڕه‌نگه
تموحی سیاسیشمان هه‌بێ، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به داهاتو و دونیابینی خۆمه‌وه هه‌یه."