2019-03-15   2452     
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا هیچ بریارێك نه‌دراوه بۆ چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خستییه سه‌ر حیساب بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
ئاوێنه: 12ی ئه‌م مانگه وەزارەتی دارایی حکومەتی بڕی 724 ملیار‌و 819 ملیۆن دیناری خسته سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ موچه‌ی مانگی ئازار‌و جیاوازی موچەی مانگەکانی كانونی دووه‌م‌و شوبات.
له‌باره‌ی كات‌و چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه رونكرده‌وه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی موچه‌ی مانگێكی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات، چونكه موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت پێویستی به 881 ملیار دیناره.
وتیشی، وه‌زاره‌تی دارایی چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات كه بڕه پاره‌یه‌كه‌ی دیكه بخاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی تا موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران ته‌واو بكرێت دواتر دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، هه‌ر كات وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئاماده كرد، ئه‌و كات وه‌زارتی دارایی بڕیاری خه‌رجكردن‌و دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی 2019ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.