2019-03-15   786     
سه‌فین دزه‌یی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی نیوزلەندا ده‌كات‌و داوا ده‌كات "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌سامه به‌سزای دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن".
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر بەتوندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نیوزلەندا كرایه سه‌ر دو مزگه‌وت‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستداو ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون".
سه‌فین دزه‌یی دەڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌و كه‌سوكاری قوربانیان‌و گه‌ل‌و حكومه‌تی نیوزلەندا ده‌كات‌و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه".
راشیگه‌یاندووه، "هیوادارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌سامه به‌سزای دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن‌و له‌هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتی ئاوا دوباره نه‌بنه‌وه".