ئازاد تۆفیق: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەن
  2019-03-16       484       

كەمێك لەمەوبەر رێوڕەسمی 31ەمین ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستی پێكردو پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، حكومەتی هەرێم، حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەن و دەبێت پارێزگاكە بكرێتە پارێزگایەكی نمونەیی.

ئاوێنە: رێوڕەسمی ساڵیادی هەڵەبجە بە دروشمی (هەڵەبجە بەرەو هیوا- ھەڵەبجە بەرەو ژیان) لەهۆڵی داخراوی هەڵەبجە بە ئامادەبونی لێپراسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم و عیراق و نوێنەری كونسوڵ و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە هەرێم و عێراق، دەستی پێكرد.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لەڕێوڕەسمەكەدا وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند، هه‌ڵه‌بجه‌ مێژووییه‌كی گه‌شی هه‌یه‌ له‌ قوربانیدان، هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌زرداری هه‌ڵه‌بجەن‌ و ده‌بێت به‌هه‌وڵی هه‌موان ئه‌و پارێزگایه‌ بكرێت به‌ پارێزگایه‌كی نمونەیی‌.

لەگەڵ ئەوەش ئازاد تۆفیق سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌و هیوای خواست كه‌ منداڵه‌ ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كه‌سوكاری خۆیان شاد ببنه‌وه‌.

چالاكییەكانی ساڵیادی تاوانی كیمیابارنی هەڵەبجە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و رۆژانی 17 و 18ی مانگیش لە هەریەكە لە قەزای سەیدسادق و شارەزور و پێنجوێن چەندین چالاكی بەڕێوەدەچن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×