"سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان گیراون بۆ رۆژانی نەورۆز"
  2019-03-16       1208       

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، نادر رۆستی رایدەگەیەنێت سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان گیراون بۆ رۆژانی نەورۆز، چاوەروانیش دەكەن هاتنی گەشتیار بەرێژەیەكی زۆر لەسەر‌و پێشبینییەكانیانەوە بێت، باس لەوەش دەكات هەمو ئامادەكارییەكی پێویستیان كردوە.


ئاوێنە: نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لەبارەی پلان‌و ئامادەكارییەكانی كەرتی گەشتیاری بە ئاوێنەی راگەیاند ئەوان پلانێكی ستراتیژیان بۆ كەرتی گەشتیاری ئامادە كردوە، ئەو وتی "پلانەكەمان بۆ 5 ساڵە‌و تایبەتیشە بە نەورۆز تا بتوانین لەنەورۆزەكانی داهاتو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بەرز بكەینەوە".



راشیدەگەیەنێت دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەیەوێت هەرێم بكاتە ناوەندێك بۆ چالاكییە گەشتیاری‌و كلتوری‌و هونەرییەكانیەكان، ئاماژەبەوەش دەكات ساڵی یەكەم زیاتر پشت بە راگەیاندنەكان‌و بەتایبەتتر سۆشیال میدیا  دەبەستن تا زیاتر كلتوری نەورۆز بە جیهان بناسێنێت.



لێدوانی نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×