ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 2 كەس رادەگەیەنێت
  2019-03-17       1176       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 2 كەس رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات لەئێستادا ئەو تۆمەتبارە روبەروی رێكاری یاسایی كراونەتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی دو كەس بڵاو كردەوە كە بەنیاز بون شیری ساختە لەبازارەكاندا ساغ بكەنەوە، باس لەوەش دەكات ئەو دو تۆمەتبارە 21 هەزار كیسی بەتاڵی شیریان پێ بوە‌و بەنیازبون بە شیری ساختە پری بكەنەوە.


لەبارەی ناسنامە‌و كاتی دەستگیركردنی ئەو دو تۆمەتبارەوە رایدەگەیەنێت كە ئاسایش لەشەوی 15-3-2019 دەستگیری كردون بە ناوەكانی "ج، ح، خ"‌و "م، ع، ت" ، ئاماژەبەوەش دەكات كیسی بەتاڵی شیری دیاكی ئەسڵییان پێ بوە‌و بەنیازبون بە شیری سخاتە پری بكەنەوە‌و دواتر بە شیری ئەسڵی دیالاك ساغی بكەنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×