ئاسایشی سلێمانی باندێك دەستگیردەكات
  2019-03-17       2124       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری مادەهۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، عەمید جەلال ئەمین بەگ ئاشكرایكرد كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە باندێك دەستگیركراوە كە لەناو قوتوی موعەتەردا مادەی هۆشبەریان شاردوەتەوە.

ئاوێنە: ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" عەمید جەلال ئەمین، بەرێوەبەری مادەهۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند باندێكی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردوە‌و دەستیشیان بەسەر برێك لە "تلیاك" دا گرتوە، دەشڵێت " مادەی هۆشبەری تلیاكیان لەناو قوتوی موعەتەردا شاردوەتەوە بۆئەوەی هێزە ئەمنیەكان هەستی پێنەكەن".

ئاشكراشیدەكات ئەندامانی باندەكە لەسێ‌ كەس پێكهاتون‌و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن توانیویانە بەنێو بازگەكاندا تێپەر ببن، باس لەوەش دەكات ئاشكراكردنی مادەهۆشبەرەكان كارێكی ئاسان نیە، هەروەها باس لەوەش دەكات ئەو تلیاكەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاترە لە یەكیلۆگرام.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×