نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و مادده‌یه‌كی خاوی زۆر باشی گه‌شتیارییه، دەشڵێت "ده‌كرێ زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌یه بقۆزرێته‌وه و بكرێته ناوه‌ندێكی دیاری گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆرترین ئه‌و توخمانه‌ی تێدایه كه بۆ گه‌شتیارییه‌كی پێشكه‌وتو پێویستن، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چوار وه‌زری ساڵ ده‌رفه‌تی گه‌شتیاری هه‌یه".
ئاوێنە: لەمیانی كردنەوەی پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ گەشتوگوزار لەهەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند حكومه‌تی هەرێم به پله‌ی یه‌كه‌م و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانی كه‌رتی گه‌شتیاری، دەشڵێت " ئێمه به ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه داهاتووی په‌یوندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا. ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق له چوارچیوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
هیواداریشە باشبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هانده‌رێكی دیكه بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران تاكو ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بقۆزنه‌وه.
دەشڵێت "له كاتێكدا به‌ره‌و جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌چین و به هه‌زاران خوشك و برای عێراقیمان له شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها له سنووره‌كانی وڵاتانی دراوسێوه بۆ سه‌یران و گه‌شتوگوزار ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری نیشان بده‌ن".