زانكۆی ئۆكسفۆرد تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی دژه‌ كۆرۆنای له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامدا
  2020-04-24       954       
زانكۆی ئۆكسفۆردی‌ به‌ریتانیا تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی گریمانه‌كراوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ى له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامدا.

ئاوێنه‌: به‌ پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌كه‌ له‌سه‌ر دو خۆبه‌خش ده‌ستیپێكردووه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ پێكوته‌ی گریمانه‌كراوی Covid-19ه‌و، ئه‌وی دیكه‌شیان پێكوته‌ی رێگریكردنه‌ له‌هه‌وكردنی مێشك.

پسپۆڕی كوتان پرۆفیسۆر. سارا گیڵبێرت كه‌ سه‌رپه‌رشتاری كاره‌كه‌ی كردووه‌ ده‌ڵێت، متمانه‌یه‌كی زۆری به‌پێكوته‌ی گریمانه‌كراو هه‌یه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، ''به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بكرێت‌و به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان زانیاری وه‌رگرین. پێش ئه‌وه‌ی پێكوته‌كه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فراوانتردا به‌كاربهێنین، ده‌بێت نیشانی بده‌ین كه‌ به‌سود بووه‌و رێگربووه‌ له‌وه‌ی مرۆڤه‌كان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببن''.

گیڵبێرت له‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی پێشتریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبو كه‌ له‌سه‌دا ٨٠ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی پێكوته‌ی گریمانه‌كراو به‌سوده.

زانایانی‌ ‌زیاتر له‌ ٧٠ وڵاتی جیهاندا كا‌رده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×