عێراق، نیشتمانی سەرۆکە کوژراوەکان لەپێش زاینەوە تا ساڵی ٢٠٠٣
  2020-04-24       3735       

 ئا: هۆشیار جەمال

ڕەنگە کەس گومانی لەوە نەبێت ئەم زەمینەی لە ئێشتادا ئیراقی پێدە گوترێت بەکە پێشتر بە ناوی جیاجیاوە دەناسرا، وەک (وڵاتی نێوان دوو ڕوبار و دۆڵی فورات و میزۆپۆتامیا) یەکێکە لە دەوڵەمەندترین دەوڵەتەکانی نێو کیشوەرەکانی جیهان لە بەرهەم هێنانی شارستانیەتی جۆراو جۆردا، کە هەریەک لەوشارستانیەتانە  لەقۆناغی جیا دا لەبەشێکی ئەم خاکەدا بنیاد نراوەن ، لەنموونەی شارستانیەتی سۆمەری و ئەکەدی و گۆتی و بابلی و کلدانی ئاشوری و ساسانی و ئیسلامی .... هیتد

دیارە هەریەکەیان بە ئاست و قەبارەی جیاجیاپشکیان هەبووە لە داهێنان و نەخشاندن و دەستکەوتەکانی نێو مێژووی مرۆڤایەتی بەڵام شارستانیەتەکانی عێراق لە سەرجەم قۆناغەکاندا بریتی نین لە داهینان و دەست کەوتو دۆزینەوە بە ڵکو بەشێکی مێژووی ئەم خاک و خەڵك  وشارستانیەتانە پرن لە دیاردەی قێزەون و کلتوری کوشتن و  تۆقاندن و تیرۆر وێران کاری تا ئەو ئەندازەی خودی پاشاو خەلیفە و  والی و سوڵتان و سەرۆکەکانیش بوونەتە قوربانی ململانێ و جەنگی نێوخۆی.

مێژووی کوشتنی پاشاو سەرۆکە کوژاوەکانی عێراق لە پێش زانینەوە دەست پیدەکات کە یەکەم پاشا ناوی "لوکاک زاکیری" یە کەماوەی ٢٥ ساڵ فەرمانڕەوایەتی سەرئەنجام ئەم پادشایە لەلایەن پادشایەکی ئەکەدیەوە دەکوژرێت و  کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دەهێنرێت، بەمەش سەردەمێکی نوێ لەفەرمانڕەوایەتی بەڕێبەرایەتی سەرجۆنی ئەکەدی لە عێراقی کۆن دادەست پێدەکات.

شا ڕیمۆش
ئەم پاشایە توانی کۆنترۆلی دەوروبەری وڵاتی بابل و پاشان شاری (ئاکاد)ی کرد بە پایتەخت و ناوی خۆیانا پاشای ئەکەد، دواتر پەلامارەکانی بۆسەر وڵاتانی تر دەست پێدەکات، وەتوانی ناوچەی ئیبلا لەسوریا داگیر بکات و پاشان هێرشەکانی بۆسەر چاکانی ئۆرۆس و خاکی ئیلام دەست پێبکات، بەمەش توانی ئیمراتۆرێتێکی گەورە بنیاد بهێنێت، بەڵام هەندێک ئامار باس لەوەدەکەن کە لە سەردەمی ئەم پاشایەدا ١٧ هەزار کەس لەکاتی حکومرانی ئەمدا کوژراون و بگرە ژمارەیەکی زۆر بە دیلی دەهێریت  وبە شێکیان دەکوژرێن، سەرەڕای تاڵان و ڕاو ڕوتێکی زۆر ، وەک زانراوە ئەم پاشایە سڵی لەکوشتن نەکردۆتەوە  بۆنموونە تەنها لە پەلامارەکانیدا بۆسەری پاشماوەی سۆمەریەکان ٥٧٠٠ کەسی لێ بەدیل گرتوون و کوشتونی، سەرئەنجام ئەم پاشایە لە کۆشکەی خۆیدا کوژراو ە کە زۆربەی ئاماژەکان بۆئەوە دەچن لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

منیشتوسو
ئەم پاشایە ماوەی ١٥ ساڵ فەرمانڕەوایەتی دەکات ، ئەو راپەرینانەی پێشتر بوونی هەبوو لە عیراق ڕووبەڕی ئەمیش دەبێتەوە ، بەڵام بەزەبری هێز دایمرکاندنەوە ، بەپیی زانیارەکان کوشتینئ ئەم پاشایە ، کەلەناو کۆشکەکەی خۆیدا کوژراوە ئاماژەیە بۆبوونی پیلانێکی ناوخۆی چونکە نەلەدەرەوە و نەلەمیدانی جەنگدا نەکوژراوە.
شا نعمانی کوڕی المونزیر
 هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن سەردەمی ئەم شایە سەردەمێکی پر لە ئارامی و ئاشتەوای بووە، هەندێکیش بە پێچەوانە ودەڵێن سەردەمی حکومڕانیەکەی پڕ بووە لە توندو تیژی و کوشت و کوشتار ، سەبارەت بەکوشتنی ئەم شا یە چەندین چیرۆک دەگوترێ  بەڵام ئەوەش زانراوە شا نعمان لە لایەن کیسراوە دەست گیر کراوە بە دیلی دەبرێتەوە پایتەخت  و لەوێ دەیکوژن.

ئیمامەکانی شیعە
جگە لەم پادشایانە چەندین پادشای تر لە پێش زاین لەعێراق حوکمیان کردوە یان کوژراون یان خۆیان کوشتوە کە بریتین لە  (شا ئەبین سین، شا ئەو توحیکال، شا شر کلی شری، شا سیلی ادد، شا ڕیم سین ، شا یەخدون لیم، شا توکولتی، شا شاروکینی، شا سەرجوونی دووەم، شا سەنحاریب، شا شمش شمکوکین، شا ئەمیل مەردوخ، شا نەرجال، شا، المنز بن ماء، شا عومەری کوڕی هیند).
ئەم شەپۆلی کوشتن وخوێن ڕشتنە بەردەوامبووە لە هاتنی ئیسلامەوە تا سالی ١٢٥٨ چەندین پاشای تر کوژران. کە بە شەهید کردنی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی نالیب دەست پێدەکات کە لەدوای ئەوەی خەواریجەکان لەدژی ئیمامی عەلی و معاویە وەستاون ، سەرئەنجام بەڕێگای پیلانێکەوە کار بۆ تیرۆکردنی هەریەک لە ئیمامی عەلی و معاویە و عەمری کوڕی عاس دەکەن بۆ جێبەجی کردنی ئەم پیلانەش سێ کەس تەرخان دەکەن کەچی ئەرکی تیرۆکردنی عەمری کوڕی عاس شکس دەهێنێت بەڵام ئەوەی کەبۆ تیرۆرکردنی ئیمامی عەلی تەرخان کرابوو سەرکەوتوودەبێت و  ئیمامی عەلی شەهید دەکرێت.
ئیمامی حەسەنی کوڕی ئیمامی عەلی کە دەسەڵاتی گرتە دەست لە ڕیگای پلانێکەوە شەهید دەکرێت کە زۆربەی سەرچاوەکان چیرۆکی لەناوبردنی ناوبراو دەگەڕینەوەبۆئەوەی معاوەیە لە ڕیگای پێدانیدەست کەوت و چەند بەڵینێکەوە بۆ (جعدە بنت الاشض) ی خیزانی ئیمامی حەسەن ، بەفیتی معاویە دەرمان خواردکراوە پاشان دوای ماوەیەک  ئیمام بەو هۆکارە دەمرێت و سەردەنێتەوە. لەپاش ئەویش ئیمامی حسێن‌و هاوڕێکانی بەشیوەیەیکی تراژیدی لەکەربەلا قەتگ‌و عام دەکرێن لەلایەن دەسەڵاتدارزمی دەوڵەتی ئەمەوییەوە.

خەلیفە ئەلئەمین کوڕی هارون رەشید
ئەم خەلیفەیە  دەسەڵات دەگرێتە دەست لەهەنگاوی یەکەم دابە فەرمانێک لە (المائون)ی برای دەکاتە والی خۆراسان و دەوروبەری، بەڵام دواتر ناکۆکی و ململانێی توند دەکەوێتە نێوان هەردووبراوە، تا ئەو ئاستەی شە ڕ وخوێن ڕشتنی لێدەکەوێتەوە، کەبەرئەنجام ئەمین دەکوژریت و لەکۆماوی خوێندا سەردەنێەوە.
خەلیفە ئەلموستە نجد
وەک دەگێرنەوە ئەم خەلیفەیە یەکێک لە کارە قێزەونەکانی قرکردن وکوشتنی خەڵکی شاری حلە بووە، کەسوپای ناردە سەر شارەکە و زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار کەسی کوشت، دواجار خەلیفە توشی نە خۆشی دەبێت و چواردەورەکەی پلان دادەنێت بۆ کوشتنی لە ڕێگای پزیشکەوە، کە پلانەکە بەم شێوەیە دەبێت کە پزیشکەکە ئامۆژگاری خەلیفە دەکات کە بۆماوەیەک لە گەرماوێکدا بمێنێتەوە، کاتێک خەلیفە ئەم پێشنیارە ڕەت دەکاتەوە، بڕیار دەدەن بە زۆر بیکەنە گەرماوەکەوە ودەرگاکانی لێ دابخەن، پاش ماوەیەک مانەوە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە گیان لەدەست دەدات.

خەلیفەکانی عەباسی
جگە لەم خەلیفانە زۆربەی خەلیفەکانی تری عەباسی ئەو کات کوژارون یان خۆیان کوشتوە وەک( خەلیفە ئەلموستەعیسم،خلیفە ئەلراشد، خەلیفە ئەلموستەرەشید، خەلیفە عبدوللەی  کوڕی موعتەز، خەلیفە ئەلموقتەدر، خەلیفە ئەلموعتەمەد، خەلیفە ئەلموهتەدی،خەلیفە ئەلموعتەز، خەلیفە ئەلموستەعین، خەلیفە ئەلمونتەسیر،خەلیفە ئەلمتەوەکیل).
ئەم شەپۆلی کوشتن وخوێن ڕشتنەی هاوڵاتیانی عێراق و  پاشاکان و خەلیفەکان هەر بەردەوامی هەیە لە ساڵانی ١٢٥٨ بۆ ١٩٢١ بەردەوام بوو کە چەندین پاشای تر کوژراون. و لەدوای کەوتنی دەوڵەتی عەباسی لەسەر دەستی مە‌غۆلەکان ئیتر وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بوونی نەما، دواتر کوشتو کوشتاریکی زۆر ڕوویدا بەتایبەت لە بەغداد وهەندێک شار و شارۆچکەی تر و یەکەم  سەرکردەی ئەم قۆناغە کە دەکوژرێت  "عەلائەدین ئەلجوینی"یە کەلەخانەوادەیەکی ئیرانی لە دایک بووە وشارەزایەکی باشی لە بواری ئەدەب و بەڕێوەبەردندا، دواجار ئەم سەرکردەیە لەکاتی چون بۆمزگەوت بە چەقۆ دەکوژرێت .

سوڵتان ئەحمەد
ئەم سوڵتانە لەسەرتادا هەندێک چاکسازی وگۆڕانکاری بکات، بەڵام هەر لەناوخۆی وڵاتدا ڕێگری بۆئەم هەوڵانەی دروست بوو چونکە فەرماندە و پلەدارە عەسکەریەکان ڕێگربوون لە چاکسازیانە و لەدوای دروستبوونی شەڕو ئاژاوە سوڵتان ئەحمەد دەکوژرێت.
قازی زادە عەلی پاشا
ئەم پاشایە دووجار حوکمی بەغدادی کردوە یەکەم جار لە سالی ٩٩٨ک و دواتر لەکار دەخرێت و چەند پۆستیکی تری پێ دەدرێت وپاشان بۆجاری دووم دەبێتەوە حاکمی بغداد ودواتر لە ساڵی ١٠٣١ک دەکوژرێت.

جەمال پاشا
ئەم پاشایە بە ڕەچەڵەک کوردە، دوای گەیشتنی بە دەسەڵات سەردانی چەندین پرۆژە دەکات و چەند گۆرانکاریەک دەکات لەساڵی ١٩٢٢ ئامادەی دانانی بەردی بناغەی هیڵی شەمەندەفەردەبێت، ئەم پاشایە لای نەتەوەی عەرەب بە خوێنڕێژ ناسراوە، لەکۆتاییدا هەردووکورەی و خۆی دەکوژرێن
ئەمە جگە لە چەندین پاشای تر کە لەم سەردەمەدا کوژراون وەک (شا سالح، فۆلازی کوڕی ئیسان، جیهان شا، بیر بۆداق، خەلیلی کوڕی حەسەن، ئیبراهیم خان، زولفیقار، ڕۆستەمی کوری مەسقود ، محەمەدی کوری یوسف، موراد بەگ ، یوسف پاشا، بەکر سۆباشی، دەلی حوسێن پاشا، سەمین موسا پاشا، مستەفا پاشا، سلێمان پاشا، نازم پاشا).
لەدوای  کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهان روخانی دەوڵەتی عوسمانی و پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق و دیاری کردنی سنوری  کە وا ئیستا دەگاتە نزیکی سەد ساڵ و دوو جۆر سیستەمی حکومڕانی بوونی هەبووە سیستەمی پاشایەتی و سیستەمی کۆماری ، کە لەسەردەمی پاشایەتی دا سێ پاشا حکومی کردوە  کە شافەیسەڵی یەکەم گومان هەیە کوژرابێت و شا غازی گومان هەیە کوژرابێت بە ڵام شافەیسەڵی دووەم لەساڵی ١٩٥٨ لەسەردەستی ئەفسەرە ئازادی خوازەکان بە سەرپەرشتی عبدولکەریم قاسم  خۆی و زۆربەی خێزانەکەی کوژران.

عبدولکەریم قاسم‌و عەبدولسەلام عارف
یەکەم سەرۆکی سیستەمی کۆماریە کە حوکمی عێراقی کردوە، هاوڵاتیانی ئەو سەردەمە شاهیدی ئەوە دەدەن کەسەردەمێکی زێرین بووە و عێراق لە قۆناغێکی نوێدابووە، بەڵام دواتر و لەساڵی ١٩٦٣ لەسەر دەستی بەعسەکان کوژرا و پاشان عەبدولسەلام عارف بووە سەرۆک کۆماری عێراق و گومان لەجۆری مردنەکەی دەکرێت کە لەکاتی سەردانی بۆشاری بەسرە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیەک بەڵام فرۆکەکەی لە ئاسماندا  بەشێوەیەکی گومان دەکەوێتە خوارەوە.

سەدام حوسێن
یەکێکە لە دیکتاتۆر ترین سەرۆکەکانی عێراق کە بەرپرسە لەکوشتنی هەزاران کەسی وڵاتەکەی خۆی بەتایبەت هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەبی شیعە جگە لەجەنگی هەشت ساڵەی لە گەڵ ئیران و هێرش بۆسەر کوەیت، دواجار لەسالی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە روخینرا،وپاشان لەسالی ٢٠٠٦ لەسێدارەدا. ئەم سەرۆک و پاشا خەلیفانەی لە عێراق حوکمیان کردوە دواجار دوای خۆیان وڵاتێکی پر لەشەر و نیمچە ئاشوب جەنگی بەردوامیان بە جێهێشت.

 

تێبنی/ بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سود لە کتێبی عێراق... نیشتمانی پاشا و سەرۆکە کوژراوەکان   حەسەن بارام بینراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×