ئاسایشی سلێمانی سزادانی 3 كەس رادەگەیەنێت
  2019-03-18       1347       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی 3 كەس رادەگەیەنێت، كە تۆمەتبارن بە بەمامەڵكردن بەمادە هۆشبەرەكانەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە "له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانیپێكردنی هه‌موو جۆره‌ماده‌یه‌كی هۆشبه‌رو هه‌رجۆره‌كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی17/10/2018 تاڕۆژی 29/11/2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 ، ڕۆژانی10/3/2019 و 12/3/2019 سزادران".



دەقی راگەیەنراوەكە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ كه‌سی به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، راگه‌یاند

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانیپێكردنی هه‌موو جۆره‌ماده‌یه‌كی هۆشبه‌رو هه‌رجۆره‌كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی17/10/2018 تاڕۆژی 29/11/2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 ، ڕۆژانی10/3/2019 و 12/3/2019 سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی لایخواره‌وه‌، تاوانباران .

1-  (ڕ، ب،ك) له‌دایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی(2)ساڵ،غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجاهه‌زار دینار .

2-  ( ڕ، ك، ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1992 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجاهه‌زار دینار .

3-  ( م،ب،ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1968 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆماوه‌ی (3)ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×