كەركوك: داوا دەكرێت هەمو ماڵێك لەسەربان یان لەپێش دەرگای خۆی ئاگری نەورۆز بكاتەوە
  2019-03-18       3291       

 

لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەڵمەتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەشاری كەركوك دەستیپێكردوە‌و داوا دەكرێت هەمو ماڵێك لەسەربان یان لەپێش دەرگای خۆی ئاگری نەورۆز بكاتەوە.

 

ئاوێنە: بەشێك هاوڵاتیان‌و چالاكانی شاری كەركوك لەرێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵمەتێكیان دەستپێكردوە‌و هانی هاوڵاتیانی ئەو شارە دەدەن لەئێوارەی 20-3-2019 یادی نەورۆز وەك جەژنێكی دێرینی كورد  بەرز رابگرن بە كردنەوەی ئاگری نەورۆز.

 

هەروەها بەپێویستی دەزانن لەئێوارەی نەورۆزدا هەمو ماڵێكی كورد لەسەربان یاخود پێش دەرگای خۆی ئاگری نەورۆز بكاتەوە، وەك وەڵامدانەوەی هەمو ئەو هێز‌و چەكدارانەی حكومەتی عێراق‌و حەشتی شەعبی كە دەیانەوێت ئاستەنگی بۆ یاد كردنەوەی نەورۆز‌و كردنەوەی ئاگرەكەی دروست بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×