پۆلیسی هۆڵه‌ندا وێنه‌ی پیاوێكی 37 ساڵانی بڵاوكرده‌وه
كه له‌دایكبوی توركیایه‌و گومان ده‌كه‌ن ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ی شاری ئۆترێخت بێت كه تێیدا
كه‌سێك كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش
برینداربون.
ئاوێنه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له یه‌كێك له
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی شاری ئۆترێخت-ی هۆڵه‌ندا كه‌سێك ته‌قه‌ی كرد‌و به‌پێی لێدوانی
به‌رپرسانی پۆلیس له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا هاوڵاتییه‌ك كوژراوه‌و ژماره‌یه‌كی
دیكه‌ش برینداربون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه دوای روداوه‌كه رێوشوێنه
ئه‌منییه‌كانیان له قوتابخانه‌و مزگه‌وت و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه توندوتۆڵ كرده‌وه
و رایانگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
پۆلیسی ئۆترێخت له‌هه‌ژماری ره‌سمی خۆی له‌تویته‌ر له‌گه‌ڵ
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری گومانلێكراوی هێرشه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه كه له‌په‌یوه‌ست
به روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ناوی "گۆكمان
تانیس"، ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و له‌دایكبوی توركیایه.
پۆلیسی ئۆترێخت داوای له‌هاوڵاتیان كردوه كه ئه‌گه‌ر
بینیان خۆیان لێی نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌ن.