سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت، سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وڵاته‌كه‌ی و ئێران ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردو وڵات ئه‌نجامداوه، به‌ڵام سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی
ئێران ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، سلێمانی سۆیلۆ
له‌میانی وته‌یه‌كیدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له پارێزگای ئه‌نتالیا،
رایگه‌یاندوه"دوای چه‌ند سه‌ردانێكیان بۆ ئێران و سه‌ردانی ئێرانییه‌كان بۆ
توركیا، سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستمانكرد به ئۆپه‌راسیۆنیێكی ئه‌منی
هاوبه‌ش دژ به په‌كه‌كه كه دواتر ئه‌نجامه‌كانی ئاشكراده‌كه‌ین."
به‌ڵام میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران له‌زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه
ره‌تیان كردۆته‌وه كه ئێران هیچ به‌شدارییه‌كی هه‌بوبێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆی
توركیادا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه.
ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ده‌سته‌ی ئه‌ركانی
گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه سوپای توركیا سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی خۆیه‌وه دژ به په‌كه‌كه ده‌ستپێكردوه.
وتوشیه‌تی"ده‌بێت بوترێت كه هێزه چه‌كدارانی
كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ به‌شدارییه‌كیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا نییه."
هه‌روه‌ها ئاژانسی فارس نیوز، له‌زاری هه‌مان سه‌رچاوه‌وه
جه‌ختی كردۆته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هیچ به‌شدارییه‌كیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی
توركیادا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه نه‌كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كه به فارس نیوزی وتوه"هێزه چه‌كداره‌كانی
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندی روبه‌ڕوی هه‌ر گروپێك ده‌بنه‌وه كه بیه‌وێت له‌ناو
خاكی وڵاته‌كه‌یاندا ناسه‌قامگیری دروست بكات."