ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێو "ترام"ێكی
شاری ئۆترێخت كه بوه هۆی كوژرانی سێ كه‌س و برینداربونی پێنج كه‌سی دیكه، خه‌ڵكی
توركیایه‌و پێشتر به تۆمه‌تی داعش له‌هۆڵه‌ندا ده‌ستگیركراوه‌و هه‌روه‌ها پێشتر
چۆته چیچان.
ئاوێنه، غه‌زه‌ته دیوار: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
له یه‌كێك له تراموایه‌كانی شاری ئۆترێخت-ی هۆڵه‌ندا كه‌سێك ته‌قه‌ی كرد‌و
به‌پێی نوێترین لێدوانی به‌رپرسانی پۆلیس له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا سێ
هاوڵاتی كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربون.
پۆلیسی ئۆترێخت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ژماری ره‌سمی خۆی له‌تویته‌ر
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه كه له‌په‌یوه‌ست
به روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ناوی "گۆكمان
تانیش"ه‌و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و له‌دایكبوی توركیایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی غه‌زه‌ته دیواری توركی، بازرگانێكی
تورك كه له شاری ئۆترێخت ده‌ژی و ئه‌و كۆگمان تانیش ده‌ناسێت، به به‌شی توركی
بی بی سی راگه‌یاندوه، تانیش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هۆڵه‌ندا به‌تۆمه‌تی بونی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركرا به‌ڵام دواتر ئازادكرا.
ئه‌و بازرگانه توركه ئاشكراشیكردوه كه گۆكمان تانیش،
له‌ساڵی 1981 له شاری یوزگات-ی توركیا له‌دایكبوه‌و پێشتر چۆته چیچان و جه‌نگاوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه دوای روداوه‌كه رێوشوێنه
ئه‌منییه‌كانیان له قوتابخانه‌و مزگه‌وت و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه توندوتۆڵ كرده‌وه
و رایانگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
به‌پێی بی بی سی پۆلیسی دژه تیرۆری هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندوه
كه به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی رویداوه "هێرشێكی تیرۆریستی"
بوه.