دوای ساڵێك له‌داگیركردنی
عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا‌و میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانییه‌وه، ئاماره‌كان باس له‌مه‌ترسیداریی
دۆخی مرۆیی و نه‌بونی ئاسایش و خراپی ره‌وشی هاوڵاتیان له‌و شاره‌ی رۆژئاوای
كوردستان ده‌كه‌ن.
ئا: ئاوێنه: رۆژی 18ی مارسی ساڵی 2018 سوپای
توركیا‌و میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی شاری عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستانیان داگیركرد.
ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی و ئاسمانی پاڵپشت به ته‌كنه‌لۆژیانی جه‌نگی
سه‌رده‌م بۆ سه‌ر شاره‌كه، كه وێڕای ناهاوسه‌نگی هێز شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه
توانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بۆ ماوه‌ی 58 رۆژی به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه
بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان و
راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ڕۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی عه‌فرینه‌وه،
توركیا‌و چه‌كدارانی گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته، تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌به‌ر
پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شاره‌كه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر
به هاوڵاتیانی كورد كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن. چه‌كدارانی گروپه
میلیشیاكان هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیان به تاڵانی و دزینی ماڵ و موڵكی
خه‌ڵك و داگیركردنی كرد، ئه‌وه وێڕای چه‌ندین پێشێلكاری دیكه.
راگواستن و گۆڕینی دیموگرافی
به‌هۆی داگیركاریی شاره‌كه‌وه له‌لایه‌ن
سوپای توركیاوه، سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه ماڵوحاڵی خۆیان
جێهێشت ئه‌وه‌ش له‌ترسی ئه‌نجامدانی تاوان و پێشێلكاری له‌دژیان.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 350 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی رۆژی
18ی مارسی ساڵی رابردو شاره‌كه‌یان جێهێشت. هه‌ندێك له‌راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن
كه تاكو ئێستاش هه‌ندێك خێزان ناوبه‌ناو شاره‌كه جێده‌هێڵن ئه‌وه‌ش له‌ژێر
گوشاری هێزه داگیركه‌ره‌كانداو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین خانه‌واده له "غوته،
ده‌رعاو ئیدلب"ه‌وه ده‌هێنرێن و له عه‌فرین نیشته‌جێ ده‌كرێن به‌تایبه‌ت
خانه‌واده‌ی چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای توركیا، كه ئه‌وه‌ش به
ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای
كوردستان گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رنامه‌بۆ داڕێژراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌یشتۆته ئاستی پاكتاوی ئه‌تنی له‌دژی
كورد.
پارتی یه‌كێتی
دیموكراتی كورد له‌سوریا(یه‌كێتی) له‌یاداشتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه پێشتر كورد له‌سه‌دا 95ی رێژه‌ی دانیشتوانی عه‌فرینی
پێكهێناوه به‌ڵام دوای داگیركردنی دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا 40 به‌هۆی ناچاركردنیانه‌وه
بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كه‌و ئاواره‌بونیان و هێنانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی
سوریاوه‌و نیشته‌جێكردنیان له‌عه‌فرین.
هه‌روه‌ك هێمای
بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه رێگه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه گیراوه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته ناوچه‌كه ماڵ‌وحاڵیان ده‌ستی
به‌سه‌رداگیراوه یاخود شوێنه‌كانیان كراونه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا‌و
میلیشیا چه‌كداره‌كان.
ئاژانسی هاوارنیوز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
زیاتر له یه‌ك هه‌زارو 100 خێزان له غۆته‌و ده‌رعا-ه‌وه هێنراون له ناحیه‌كانی
جندرێسێ، شێراوا، مۆباتاو بلبلێ له‌عه‌فرین نیشته‌جێ كراون.
هه‌روه‌ها توركیا له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی داگیركارییدا،
هه‌وڵی گۆڕینی ناسنامه‌ی عه‌فرین و روخساره‌كانی ئه‌و شاره‌ی داوه‌و هه‌وڵیداوه
به ناسنامه‌ی توركی ره‌نگیان بكات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی ناوی شه‌قام و گۆڕه‌پان
و نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بیگره تا هه‌ڵدانی ئاڵای توركیا له‌سه‌ر بینای قوتابخانه‌و
شوێنه گشتییه‌كان.
بۆ نمونه
توركیا ناوی مه‌یدانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری عه‌فرین گۆڕێوه، ناوی مه‌یدانی نه‌ورۆزی
گۆڕێوه بۆ سه‌ڵاحه‌دین، ناوی مه‌یدانی نیشتمانی گۆڕیوه بۆ مه‌یدانی 18ی مارس، هه‌روه‌ك
ناوی مه‌یدانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ری گۆڕێوه بۆ "چڵه زه‌یتون" كه له‌ژێر
ئه‌و ناوه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرینی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش وێڕای گۆڕینی
ناوی گوند‌و ناوچه‌كان بۆ ناوی توركی.
زمانی به‌ڕێوه‌بردن له‌شاره‌كه كراوه‌ته
توركی و له‌قوتابخانه‌كان زمانه‌كه ده‌خوێنرێت و تابلۆی شوێنه گشتییه‌كان و
دوكان و بازاڕه‌كان به توركی ده‌نوسرێن.
توركیا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و په‌لاماری
شوێنه پیرۆزه‌كان و مه‌زاره ئایینییه‌كانی ئێزیدییه‌كانی روخاندوه كه 22 گوندی
ئێزیدی له‌ناوچه‌كه هه‌ن.
رفاندن و كوشتن
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سوپای توركیا،
میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌دوای داگیركردنی عه‌فرینه‌وه چه‌ندین كرده‌وه‌ی
رفاندن و كوشتن‌یان له‌شاره‌كه ئه‌نجامداوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و رفاندن و كوشتنانه
له‌پێناو وه‌رگرتنی سه‌رانه‌دا بوه له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
روانگه‌ی سوری
له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری راپۆرتی له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا بڵاوكردۆته‌وه
كه ئاشكرایده‌كه‌ن نزیكه‌ی دو هه‌زارو 600 كه‌س له‌و ماوه‌یه‌دا رفێندراون و یه‌ك
هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نیش بێسه‌روشوێنن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ش كه "سه‌كۆی
مافپه‌روه‌رانی سوریا بۆ به‌رگری له‌عه‌فرین" بڵاویان كردۆته‌وه، نزیكه‌ی سێ
هه‌زار حاڵه‌تی رفاندن رویانداوه له‌و كاته‌وه‌ی توركیا عه‌فرینی داگیركردوه.
به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز ئه‌ڤین حاجی حه‌مۆ،
ئه‌ندامی سه‌كۆی مافپه‌روه‌رانی سوریا بۆ به‌رگری له‌عه‌فرین، ئاشكرایكردوه كه
ئه‌وان رفاندنی 50 ژن و ده‌ستدرێژكردنی سه‌ر 55 ژنی دیكه‌یان تۆماركردوه‌و
ناردویانن بۆ رێكخراوه مرۆییه‌كانی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته میدیییه‌كان، له‌لایه‌ن
سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له عه‌فرین 84 كه‌س
كوژراون ئه‌وه جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه تۆمارنه‌كراون.
دزی، تاڵانی و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی عه‌فرین
بۆ توركیا
له‌ڕۆژی یه‌كه‌می داگیركردنه‌كه‌دا، عه‌فرین
روبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین دزی و تاڵانی بوه‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌وێنه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كاندا
بڵاوكرایه‌وه كه زۆربه‌ری زۆری دوكانه‌كان، ماڵان، ئامێره‌كانی كشتوكاڵ، مۆلیده
كاره‌باییه‌كان تاڵان كران.
هه‌روه‌ها دواتر پێ به‌پێ چه‌كدارانی
میلیشیاكان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ماڵوحاڵی ئه‌و هاوڵاتیانه‌دا كه شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت
و ئاواره بون و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و خانه‌واده كوردانه‌ی له‌شاره‌كه مابونه‌وه
كه ناچاركران شاره‌كه به‌جێبهێلن.
ره‌نگه گه‌وره‌ترین تاڵانی و زیانی ماددی كه
به شاره‌كه گه‌یه‌ندرابێت، بردنی به‌روبومی زه‌یتونی عه‌فرین و هه‌نارده‌كردنییه‌تی
بۆ توركیا.
له عه‌فرین نزیكه‌ی 18 ملیۆن دره‌ختی زه‌یتون
هه‌یه‌و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ده‌گاته 270 هه‌زار ته‌ن زه‌یتون. له‌م ساڵانه‌ی
داگیركارییدا، توركیا ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر به‌روبومی ئه‌و زه‌یتونه‌دا.
ئه‌وه‌ش وێرای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و
میلیشیاكان به‌ئه‌نقه‌ست چه‌ندین دره‌ختی زه‌یتون و دره‌ختی دیكه‌یان بڕیوه‌ته‌وه‌و
هه‌روه‌ها گڕیان له به‌روبومی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر سنور
به‌رداوه.
به‌پێی راپۆرتێكی دوێچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی
توركیا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوه‌ندگیر به‌كارده‌هێنێت بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و زه‌یتی
زه‌یتونه‌ی كه له عه‌فرینه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت بۆ ئیسپانیا.
وه‌زیری كشتوكاڵی توركیا دانی به‌وه‌داناوه
كه توركیا كه 50 هه‌زار ته‌ن زه‌یتی زه‌یتونی له‌عه‌فرینه‌وه هاورده‌كردوه.
راپۆرته‌كان باسیان له‌وه‌ش كردوه كه میلیشیاكان 75 هه‌زار ته‌ن زه‌یتی زه‌یتونیان
تاڵان كردوه‌و له‌بازاڕه‌كانی سوریادا فرۆشتویانه.
میدیاكانی سویسرا هێمایان بۆ ئه‌وه كردوه
كه توركیا له فرۆشی زه‌یتی زه‌یتونی عه‌فرین 130 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتوه.
شوێنه‌واره‌كانی عه‌فرین له مۆزه‌خانه‌كانی
توركیا
به‌شێكی زۆری شوێن و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی
عه‌فرین له‌میانی هێرشه‌كه‌ی توركیادا بۆ سه‌ر شاره‌كه وێران بون له‌وانه "په‌رستگه‌ی
عه‌ندارا، نه‌بی هۆری، مه‌دره‌جی رۆمانی، دێر مشمش، گۆڕی مارمارۆن"و چه‌ند
شوێنێكی دیكه‌ی ئاسه‌وار.
چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له‌ڕێگه‌ی
ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه هه‌ڵساون به هه‌ڵكه‌ندنی وشوێنه ئاسه‌واره دێرینه‌كان و
فرۆشتویانن به بازرگانه بیانییه‌كان یاخود هه‌نارده‌ی توركیایان كردون.
هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی شوێنه‌واری عه‌فرین، ئه‌سمه‌هان
ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندوه كه له عه‌فرین نزیكه‌ی 75 گردی ئاسه‌وار هه‌ن و
میلیشیاكان زۆربه‌یان هه‌ڵكه‌ندون بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ئاسه‌واردا.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه‌كانی
سوریاش هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه نزیكه‌ی 16 هه‌زار پارچه‌ی ئه‌سه‌ری به‌گشتی و
له‌عه‌فرین به‌تایبه‌تی براون بۆ توركیا‌و ئێستا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری
توركیا توركیا دانراون.
هه‌روه‌ها میلیشیاكان و سوپای توركیا هێڵی
ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان له عه‌فرین هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و فرۆشتویانه به
بازرگانان له ئه‌عزاز.
دوای تێبه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر تۆماركردنی
پێشێلكارییه‌كاندا، راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سوریا باسی
له قه‌باره‌ی ئازاری ئه‌و مه‌ده‌نیانه كردوه كه له‌عه‌فرین ده‌ژین و تێیدا
هێمای بۆ ئه‌وه كرده‌وه‌كانی تاڵانی و دزی و داگیركردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و
هه‌روه‌ها كوشتن و رفاندن كردوه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌خنه له راپۆرته‌كه
گیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كی له‌و تاوان و
پێشێلكاریانه نه‌ناساندوه.
له‌ڕۆژئاوا چالاكییه‌كان دژ به داگیركاریی
عه‌فرین به‌رده‌وامن
هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین
له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا 220 چالاكییان دژ به میلیشیاكان و سوپای توركیا له عه‌فرین
ئه‌نجامداون.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی
ئه‌م ساله‌داو له‌رۆژی ساڵیادی داگیركردنی عه‌فریندا به سه‌دان چالاكی مه‌ده‌نی و
خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی رۆژئاواوی كوردستان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه رێكخراون دژ به‌و
داگیركارییه كه تێیدا داوا كراوه هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین و له‌سوریا بچنه
ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ك داواش له‌و وڵاتانه كراوه كه
هاوكاری توركیا ده‌ست له‌هاوكاریكردنی له داگیركردنه‌كه‌دا بكێشنه‌وه‌و پێشێلكارییه‌كانی
ئه‌و وڵاته‌ش له‌عه‌فرین ئیدانه بكرێن.