ئێران و سوریا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه داوایان كرد
كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌سوریا بكشێنێته‌وه‌و هه‌روه‌ها
دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له هێزه‌كانی سوریا دیموكرات(هه‌سه‌ده)
كرد ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانیان نه‌گه‌ڕێننه‌وه ژێر ركێفی ده‌وڵه‌تی سوریا.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز دوای
كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای سوریا‌و سوپای ئێران كه هاوتا
عێراقییه‌كه‌شیان به‌شداربوه تێیدا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق رایگه‌یاندوه
كه به‌م نزیكانه سنور له‌گه‌ڵ سوریا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌پێی رۆیته‌رز عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌یوب،
وه‌زیری به‌رگری سوریا رایگه‌یاندوه"دوا كارت كه به‌ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان و
هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه ماوه بریتییه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)،
به دو شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی سوریا پشت به‌و دو
شێوازه پێده‌به‌ستێت: ئاشته‌وایی نیشتمانی یان رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هه‌سه‌ده
به زه‌بری هێز كۆنترۆڵی كردون."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا مانگی
رابردو رایگه‌یاندبو به‌شێك له‌هێزه‌كانی
له‌سوریا ده‌هێڵێته‌وه كه پێشتر بڕیاریدابو سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه دوای
كۆتاییهاتنی داعش له‌سوریا بكشێنێته‌وه.
ئه‌مریكا له‌سوریا
له‌ئاسمانه‌وه‌و هه‌روه‌ها به چه‌ك و مه‌شق و راوێژ پشتیوانی هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات ده‌كات له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا كه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی
دواپێگه‌ی داعشن له باغۆز. هه‌روه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیشی له ته‌نه‌ف
هه‌یه له‌نزیك رێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه‌ی نێوان دیمه‌شق و به‌غدا له‌سه‌ر
سنوری نێوان هه‌ردو وڵات.
حكومه‌تی سوریا به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی
له‌ڕێگه‌ی "ئاشته‌وایی" كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش دوای وه‌شاندنی گورزی
گه‌وره‌ی سه‌ربازی له چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری به‌رگری سوریا وتوشیه‌تی"گومانی
تێدا نییه كه توانا سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌و
پێشكه‌وتون به‌ڵام...به‌ڵام ئاماده‌یی بۆ قوربانیدان له‌پێناو نیشتماندا، گرنگترین
فاكته‌ری به‌هێزیی سوپای سوریان."
وتوشیه‌تی"ئه‌مریكاو
ئه‌وانی دیكه‌ش له‌سوریا ده‌چنه ده‌ره‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی دیكه
چونه‌ته ده‌ره‌وه چونكه بونیان نایاسایی و ره‌تكراوه‌یه."
لای خۆیشییه‌وه
محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیران داواكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزه بیانیانه‌ی كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق له‌سوریان، دوپاتكرده‌وه.
محه‌مه‌د باقری هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
تاوتوێی ئه‌و رێوشوێنانه‌یان كردوه كه ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی
ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریادان له‌نێویشیاندا
ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیرن و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه
بڕیاردانیش له‌وڕوه‌وه له‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی سوریادایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئێران و عێراق و سوریا، "یه‌كگرتون دژ
به تیرۆر"و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ره باڵاش هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تدا
ده‌كرێت.
ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان سوریا‌و عێراق له‌ساڵی
2014ه‌وه‌و دوای كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داخراوه.
عوسمان غانمی،
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی
سوریا په‌خشی كرد رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژی داهاتودا كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری
نێوان سوریا‌و عێراق به‌خۆوه ده‌بینێت و هه‌روه‌ها ده‌وست به سه‌ردان
و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كرێته‌وه.