2019-03-19   1448     
ڕائید كاروان محه‌مه‌د
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئامێری (PDI) كارا كراوه‌ته‌وه‌و له‌مه‌ودوا شۆفێران به‌كورته نامه‌ی موبایل له‌سه‌رپێچییه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕائید كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، ئامێری (PDI) یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی چه‌ند ساڵێكه بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی شۆفێران به‌كارده‌هێنرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه به‌كورته‌نامه‌یه‌كی مۆبایل شۆفێر له‌بڕو جۆر‌و شوێنی سه‌رپێچییه‌كه ئاگادارده‌كرێته‌وه.
ناوبراو رونیده‌كاته‌وه، ئامێره‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆوه به‌كارده‌هێنرێت‌و سه‌رجه‌م سه‌رپێچیه‌كانی هاتوچۆی پێ تۆمارده‌كرێت.
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن‌و خۆیان به‌دوربگرن له‌ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی.