2019-03-19   1187     
ژماره‌یه‌ك شەڕڤانی یەبەشە
جارێکی دیکە شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەکانی بەرخودانی شنگال -یەبەشەو سوپای عێراق لەسنوری قه‌زای شنگال دروستبوەوەو وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی-یش ده‌ڵێت، "چه‌كی قورس‌و مامناوه‌ند به‌كارهێنراوه‌و تائێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه".
ئاوێنه: غه‌یاس سورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی ڕایگه‌یاندووه، "له‌گوندی (ئوم زیبان)ی باشوری شنگال، هێزێكی سوپای عێراق چونه‌سه‌ر باره‌گایه‌كی یەبەشە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنیان له‌سنوره‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردولا ڕویدا‌و چه‌كی قورس‌و مامناوه‌ند به‌كارهێندراوه، تائێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌به‌ر به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان به‌وردی نه‌زانراوه، به‌ڵام دو سه‌ربازی سوپای عێراق كه برینه‌كانیان سه‌خته گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، هێزی پێشمه‌رگه له‌سنوری ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا بونی نییه.
دوێنێ دوشه‌ممه، شەڕو پێكدادان له‌نێوان یەبەشەو سوپای عێراق رویدا، لەئەنجامی شەڕەکە دو شەڕڤانی یەبەشە گیانیان لەدەستداو سێ شەڕڤانیش برینداربون. هەروەها سەربازێکی سوپای عێراقیش کوژراو سەربازێکی دیکەش برینداربو.
دوای ئه‌و روبه‌روبونه‌وانه سوپای عێراق سێ فیرقەی سوپای بەرەو شنگال جوڵاندووە کە لەموسڵ‌و تەلعفەرەوە هاتون، بەڵام خەڵکی شنگال رێگەنادەن ئه‌و هێزانه بچنه ناو قه‌زاكه‌وه.