2019-03-19   1743     
هه‌رچه‌نده بریاره ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك حزبه كوردییه‌كانی شاره‌كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ساز بكه‌ن، به‌هه‌مانشێوه‌ش به‌ره‌ی توركمانی به‌نیازه سبه‌ی به‌ئاڵای عێراقه‌وه له‌هه‌مان شوێن ئاهه‌نگ بگێرێت.
ئاوێنه: ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌نوسراوێكدا بۆ پارێزگاری كه‌ركوك داوای ره‌زامه‌ندی كردووه تا دوانیوه‌ڕۆی 20ی ئازار له‌سه‌ر قه‌ڵا ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی به‌هاره‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رجه‌م حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك -جگه له‌پارتی- رێككه‌وتن به‌هاوبه‌شیی‌و به‌ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزو راپه‌ڕین له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تیان له‌پارێزگاری شاره‌كه وه‌رگرتووه.