وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان ته‌رخانده‌كات
  2019-03-19       1273       

له‌بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا -پنتاگۆن- بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان ته‌رخانكراوه‌.

ئاوێنه‌: پنتاگۆن له‌بودجه‌ی‌ 2020دا بڕی‌ 745 ملیۆن دۆلاری‌ بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق‌و لەسوریاش 300 ملیۆن دۆلار بۆ شه‌رڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات -هه‌سه‌ده‌- تەرخانکراوە.

هه‌روه‌ها بەمەبەستی پشتیوانییکردن لەئاسایشی سنورەکانی ئەو وڵاتانەی هاوسنورن لەگەڵ سوریادا، 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە.

لەو ٧٤٥ ملیۆن دۆلارەی کە وەک هاوکاریی بۆ عێراق تەرخانکراوە، ٣٠٨ ملیۆن دۆلاری بۆ مەشق‌و پێداویستیی چەکی هەریەک لەیەکە عێراقییەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هێزە تایبەتەکان، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ، لیواکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، هێزی پۆلیسی ئاسایشی وزەو هێزی پێشمەرگە تەرخانکراوە.

لەناو بڕگەکانی یەکەمی بودجەکە ئاماژە بەوەکراوە كه‌ لەنێو ئەو کەلوپەل‌و پێداویستیانه‌ی دراونەتە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، چەکی ئۆتۆماتیکی، چەکی سوک‌و قورس، زرێپۆشی‌ گواستنەوەی سەربازان، ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن هەن.

126 ملیۆن دۆلار لەهاوکارییەکە بۆ پشتیوانیی لەئۆپەراسیۆنەکان، 189 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی لۆجستیی، 28 ملیۆن دۆلاری بۆ کاروباری نۆژەنکردنەوە لەبنکەکان، 94 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی چەک‌و کەلوپەل‌و نۆژەنکردنەوە خەرجدەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×