سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی
  2019-03-19       1501       
قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌كاتی‌ پێشوازیكردن له‌محەمەد حەلبوسی‌

محه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، ئەمڕۆ، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌ پێشوازیمان لەبەڕێز محەمەد حەلبوسی‌و وەفدی یاوەری كرد كە بۆ بەسەربردنی جەژنەكانی نەورۆز هاتونەتە هەرێمی كوردستان."

راشیگه‌یاندووه‌، "خۆشحاڵی خۆم بەهاتنی بەڕێزیان بۆ بەشداریی ئەم جەژنە نەتەوەییە پیشاندا كە بێگومان دەروازەیەك دەبێت بۆ ناساندنی زیاتری كلتوری كوردەواری‌و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان."

قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت، "بەهیواین ئەم سەردانە هاوبەشانەی هەردولامان دەرگا بكاتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گشتگیرو هەمیشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێرو بەغدا كە بەخێرو خۆشی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەكەوێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×