پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت
  2019-03-20       2417       

لەراگەیەنراوێكیدا بانكی نەهرەینی ئیسلامی ئاشكرای دەكات كە پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت، دەشڵێت "نابێت ئەو كەسەی داوای پێشینەكە دەكات تەمەنی لەخوار 18 ساڵەوە بێت".


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بانكی نەهرەینی ئیسلامی ئەهلی لەبارەی بر‌و شێوازی پێدانی مەرجی هاوسەر گیریی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات بری پارەكە 5 ملیۆن دینارە‌و بەرێژەی 10% سودی دەچێتەسەر.


هەروەها رایدەگەیەنێت ئەو كەسەی تەمەنی لەخوار 18 ساڵی بێت پێشینەكە نایگرێتەوە، باس لەوەش دەكات پێویستە لەماوەی 3 ساڵدا پارەكە بدرێتەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×