سۆران عومەر: سەرۆكی سامانە سروشتییەكان بەركەوتەی كۆمەڵ بو، بەڵام گۆران لەرێگەی پارتیەوە ئەو پۆستەی بۆخۆی وەرگرت
  2019-03-20       1472       

سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆكی سامانە سروشتییەكان بەركەوتەی كۆمەڵ بو، بەڵام گۆران لەرێگەی پارتیەوە ئەو پۆستەی بۆخۆی وەرگرت.


ئاوێنە: سۆران عومەر ، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆكی دو لیژنە‌و یە جێگر‌و بریاردەرێك بەر فراكسیۆنی كۆمەڵكەوتوە، دەشڵێت "سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان بەركەوتەی كۆمەڵی ئیسلامی بو، بەڵام فراكسیۆنی گۆران لەرێگەی فراكسیۆنی پارتیەوە ئەو پۆستەی كۆمەڵی بۆخۆی بردوە".


پێشتر هەریەك لەبزوتنەوەی گۆران‌و كۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی نزیكی هەڵوێستەكانیان لەسەر پرسەی حوكمرانی‌و شێوازی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان لەزۆر پرسدا هاوهەڵوێست بون، بەڵام دوای بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆران لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەست بەو گەرموگورییەی پێشوی نێوانیان ناكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×